ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی نیسک
مێژووی لە هەموو وڵاتانی جیهان هەیە، سەرچاوەکەشی ئاسیایە و وێنەی لەسەر دیوارەکانی گۆڕ و پەرستگاکانی فیرعەونی هەیە، دوو جۆری هەیە، یەکەمیان کە لە باخچەکان هەیە و دەنکی گەورەیە و ڕەنگی تاریک نییە و هێلکەییە، دووەمیان کێوییە کە بچووکە و ڕەنگی تاریکە، دەنک گەورەکە باشترە.
پێکهاتەی نیسک
- پڕۆتین، کە بە پڕۆتینی گیانلەبەران دەچێت.
- نیشاستە و چەوری.
- وزەی کەمە بۆیە بۆ ئەوانەی ڕێژیم دەکەن باشە.
- کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسنی تیایە.
- ڤیتامینی B1 تیایە.
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی نیسک
- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ.
- بۆ کۆکە و هەوکردنی سییەکان باشە.
- بۆ زووتر چاککردنەوەی برین و هەوکردن باشە و گۆشتەکەی زووتر دێتەوە.
- بۆ مەیاسیری باشە.
- بۆ شێرپەنجەی سنگ باشە بە هەردوو جۆریەوە کوشندە و ئاسایی.
- ڕەنگی پێست سوور و ڕوون دەکات.
- بۆ نەخۆشییەکانی پووک و ددان باشە پاش سوورکردنەوە و هاڕینی.
- ماددەی (ئایزۆفلافۆن)ـی تیایە کە دەزگای پێشوازی لە هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) دادەخات بەمەش کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان دەبن.
- چونکە ڕیشاڵی تواوەی زۆرە بۆیە شەکر و چەوری لە خوێن کەم دەکاتەوە.
- بەرگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و قەبزی دەکات چونکە ڕیشاڵی نەتواوەی تیایە.
- پڕۆتینی زۆری تیایە لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر سوودی زۆرە.
- ترشی فۆلیکی زۆرە بۆیە خواردنی نیسک لە کاتی دووگیانی کۆرپەلە دەپارێزێ لە پشێوی زگماکی.
- بەرگری لە دروستبوونی شێرپەنجە دەکات بە گشتی.
- پۆتاسیۆمی تیایە باشە بۆ هێمنکەرەوە و زیادکردنی چالاکی دەمارە خانەکان.
- ئاسنی تیایە بۆ کەم خوێنی باشە.
- مسی تیایە بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە.
زۆر خواردنی نیسک لەم حاڵەتانەدا باش نییە
- ئەوانەی نەخۆشی گەدە و کۆڵۆنیان هەیە.
- وا دەکات چاو بی هێز بکات و ئاوی سپی زیاد بکات.
- ئەو نیشانانەی بە هۆی گۆڕانی وەرزەوە توشی هەندێ کەس دەبن ئەوا بە هۆی نیسکەوە زیاد دەکات.
- میز کردن و خوێنی بێ نوێژی کەم دەکات.
- ئەوانەی توشی جەڵتەی دڵ و ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن بوونە.
سەرچاوەکان
1337 بینین